کەوتنەخوارەوەی دوو مووشەکی رووسیا لە پۆڵەندا ئەو وڵاتە دەخاتە ئامادەباشییەوە
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • کەوتنەخوارەوەی دوو مووشەکی رووسیا لە پۆڵەندا ئەو وڵاتە دەخاتە ئامادەباشییەوە

کەوتنەخوارەوەی دوو مووشەکی رووسیا لە پۆڵەندا ئەو وڵاتە دەخاتە ئامادەباشییەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
کەوتنەخوارەوەی دوو مووشەکی رووسیا لە پۆڵەندا ئەو وڵاتە دەخاتە ئامادەباشییەوە
0

لایک

دوو مووشەکی رووسیا لە پۆڵەندا کەوتنەخوارەوە و بەهۆیایەوە دوو کەس کوژران و سه‌رۆکوه‌زیرانی پۆڵه‌نداش داوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌ په‌له‌ی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری وڵاته‌كه‌ی ده‌كات.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 15ـی تشرینی دووه‌می 2022، میدیاكانی پۆڵه‌ندا بڵاویانكرده‌وه‌، دوو مووشه‌كی رووسیا له‌ گوندێكی رۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌یان كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌ و كه‌ بووه‌ته‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی دوو هاووڵاتی.

وه‌زاره‌تی بەرگری رووسیا دەنگۆی کەوتنەخوارەوەی مووشەکی وڵاته‌كه‌ی له پۆڵەندا ره‌تكرده‌وه‌ و به‌ گێچەڵکاری به‌ مۆسكۆ وه‌سفیكرد، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ مەبەست لەم دەنگۆیانه ئاڵۆزترکردنی ململانێکانه.