بەهۆی کەمی هێزی کار لە وڵاتەکەدا، حکومەتی کەنەدا بڕیاریداوە ژمارەی پێوانەیی لە وەرگرتنی کۆچبەردا بشكێنێت.
شۆن فریزەر وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی کەنەدا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:” وڵاتەکەمان ئامانجەکانی وەرگرتنی کۆچبەر زیاتر دەکات، هیوادارین ژمارەیەکی پێوانەیی لە وەرگرتنی کۆچبەراندا بشكێنین لەپێناو چارەسەرکردنی کەمی هێزی کار لە نیشتمانەکەماندا، وڵاتەکەمان پێویستی بە دانیشتووانی زیاتر هەیە”.
باسیلەوەشکرد:” هەوڵدەدەین تاەکو ساڵی ٢٠٢٥، ٥٠٠ هەزار کۆچبەر لە وڵاتەکەمان وەربگرین، ئەگەر بمانەوێت پێداویستییەکانی هێزی کارمان دابین بکەین پێویستمان بەوەیە رێژەیەکی زۆر کۆچبەر وەربگرین”.
شایەنی باسە بەشێکی لە ئێستادا زۆری دانیشتووانی کەنەدا بەرەو تەمەنی خانەنشینی دەڕۆن، بەگوێرەی ئامارەکانی ئەمدواییە، لە هەر حەوت کەسێک کە دانیشتووی کەنەدان یەکێکیان تەمەنی لەنێوان ٥٥ بۆ ٦٤ ساڵیدایە.
هاوکات کۆمپانیاکانی کەنەدا رووبەڕووی گەورەترین قەیرانی دامەزراندن بوونەتەوە کە تا ئێستا تۆمارکرابێت، بەگوێرەی ماڵپەری سکای نیوز، لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا یەک ملیۆن هەلی کاری بەتاڵ لەو وڵاتەدا تۆمارکراون.
ئەمەش لەکاتێکدایە ساڵی رابردوو کەنەدا پێشوازی لە زیاتر لە ٤٠٥ هەزار کۆچبەر کرد کە ئەمەش زۆرترین ژمارەی وەرگرتنی کۆچبەرە لە یەک ساڵدا.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا