دوای تەواوبوونی نوێژی تەراویح و دەرچوونی نوێژخوێنان لە مزگەوتێکی ویلایەتی تۆرۆنتۆ لە کەنەدا، 5 کەس برینداربوون.
دەیڤید ریدزیک، وتەبێژی پۆلیسی تۆرۆنتۆ لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، رووداوەکە بەمشێوەیە هاتە ئاراوە، دوای دەرچوونی نوێژخوێنان لە مزگەوتی ئەبوبەکری سدیق لە ناوچەی سکاربۆرۆ-ی سەربە ویلایەتی تۆرۆنتۆ، دووچاری هێرشی چەکداری بوونەتەوە و لە ئەنجامدا 5 کەس برینداربوون.
ئەوەش هاتووە، هێرشبەرەکە لە ناو ئۆتۆمبێلێکەوە تەقەی کردووە و 5 کەسی بریندارکردووە کە سێیان برینیان سووک بووە و نێردراونەتەوە ماڵەوە، بەڵام دووانیان لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا