کەنەدا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات عێراق جێبهێڵن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کەنەدا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات عێراق جێبهێڵن

کەنەدا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات عێراق جێبهێڵن

بە بەکارهێنانی گەشتی ئاسمانیی بارزگانی، عێراق جێبهێڵن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
کەنەدا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات عێراق جێبهێڵن
0

لایک

کەنەدا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات کە بە بەکارهێنانی گەشتی ئاسمانیی بارزگانی، عێراق جێبهێڵن.

ئەمڕۆ سێشەممە، 30-08-2022، باڵیۆزخانەی کەنەدا لە بەغداد لە تویتێکدا رایگەیاند، بەهۆی شەڕ و پێکدادانی دژوار لەنێوان “خۆپیشاندەران و میلیشیا و هێزە ئەمنییەکاندا، ئەگەر لە عێراق بیت و رێگەتان پێبدرێت، لەڕێگەی گەشتی ئاسمانیی بازرگانییەوە وڵاتەکە جێبهێڵن”. دەشڵێت، ئەگەر پێتان بکرێت، ئەوە بکەن بۆ ئێوە سەلامەتترە.

هاوکات هێڵێکی گەرمیان بۆ ئەو “کەنەدییانەی پێویستییان بە هاوکاری هەیە” داناوە بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە پەیوەندی بە باڵیۆزخانەی کەنەدا لە بەغداد بکەن.

پێشتریش گریگۆری گالیگن، باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق نیگەرانیی وڵاتەکەی لە پێکدادانەکانی عێراق راگەیاند و وتی، “زۆر مەترسیدارە و لەوانەیە بەخێرایی لە کۆنترۆڵ دەرچێت”. ئاماژەی بەوەشکرد، کەنەدا داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات هەنگاوبنێن بۆ ئەوەی بەخێرایی دۆخەکە دامرکێننەوە و ناکۆکیی نێوانیان لەڕێگەی دانوستاندن و لەپێناو بەرژەوەندیی هەموو عێراقییەکان چارەسەر بکەن.