سەرۆکوەزیرانی کەنەدا رایگەیاند، لە ئێستادا حکومەت ئامادەکاری دەکات بۆ نوسینەوەی پرۆژەیاسایەک بۆ قەدەغەکردنی چەک لەو وڵاتەدا.
لەوتارێکیدا جەستن ترۆدۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا ئاماژەی بەوەدا کە لە ئێستادا پرۆژەیاسایەکی تایبەت بە قەدەغەکردنی چەک ئامادە دەکەن و جگە لە چەند حاڵەتێکی تایبەت چەک قەدەغە دەکرێت.
هەفتەی رابردوو لە ویلایەتی تێکساس ـی ئەمریکا لەمیانی هێرشی چەکداری بۆ سەر قوتابخانەیەک 21 کەس گیانی لەدەستدابوو. لە ئێستادا کەنەدا هەستیارتر لەو بابەتە دەڕوانێت و هەوڵی توندکردنەوەی یاسای چەک دەکات.