رادیۆ و تەلەفزیۆنی دهۆک هێرشێکی مووشەکی کرایەسەر و راگەیەندرا کە هیچ زیانێکی گیانی نەهاتووەتە ئاراوە.
بەپێی زانیارییەکان ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 24ـی 5ـی 2022، هێرشێکی مووشەکی کرایە سەر رادیۆ و تەلەفزیۆنی دهۆک لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و بەپێی زانیارییەکان جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
لە ئێستادا پەراوی لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکە کراوەتەوە، لەلایەکی دیکەوە دەزگای راگەیاندن و رۆشنبیری پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە کە زیانێکی زۆری ماددی بە بنکەی پەخشی دەزگاکە کەوتووە.
لەبارەی هێرشەکە ئاژانسی ئانادۆڵوی تورکی رایگەیاندووە کە هێرشەکە لەلایەن ریکخراوی چەکداریی پەکەکە ئەنجامدراوە.