سەرۆککۆماری تورکیا کەمترین بڕە مووچەی بۆ ساڵی 2023 راگەیاند، کە راستەوخۆ پەیوەندی بە نزیکەی حەوت ملیۆن فەرمانبەر و ناڕاستەوخۆش هەموو هاووڵاتییانی تورکیاوە دەگرێتەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ـی کانوونی یەکەمی 2022، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە ئەنقەرە رایگەیاند، کەمترین بڕەمووچە لە ساڵی 2023 دا هەشت هەزار و 500 لیرەیە کە دەکاتە نزیکەی 455 دۆلاری ئەمریکی.
سەرۆککۆماری تورکیا راشیگەیاند، “ئەگەر رووبەڕووی وێنەیەکی چاوەڕواننەکراو بووینەوە، هەروەک ساڵی رابردوو درێخی ناکەین لە سەرلەنوێ رێکخستنەوەی کەمترین بڕەمووچە”.
ئەردۆغان وتیشی، “ئێمە پەیڕەوی لەو پرۆسەیە دەکەین کە ماف و هاوسەنگی دەپارێزێت لەم قۆناغە هەستیارەدا کە دەستدەکەین بە چنینەوەی بەرهەمی خەباتمان بۆ دەرهێنانی وڵاتەکەمان لە چنگی سوود و نرخی ئاڵوگۆڕی دراو و هەڵاوسان. تاوەکو کۆتایی ساڵ ئەگەری ئەوە هەیە ژمارەی دانیشتووانی ئێمە بگاتە 86 ملیۆن کەس، دەبێت بیر لەمانە بکەینەوە”.