بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق پێشبینی کەشووهەوای چەند رۆژی داهاتووی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە گەردەلوولێکی خۆڵبارین سەرتاسەری عێراق دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و دواتر دەگۆڕێن بۆ هەوری تەواو و تاوە باران لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی هەیینی گەردەلولێکی خۆڵبارین روو لەناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق دەکات، بەڵام کاریگەرییەکەی لە پارێزگاکانی هەرێم و باکووری عێراق کەمترە.