بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەو شەپۆلە بارانبارینەی هەرێمی گرتووەتەوە، کاریگەرییەکانی بەردەوام دەبن و بارانبارین بەشێوەی جیاجیا لە ناوچەکان دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواوە لە زۆربەی ناوچەکان، لەگەڵ بارینی باران لە هەندێک کات و شوێن هەورە تریشقەی لەگەڵدایە، لە کاتەکانی شەودا گاریگەریەکەی کەمتر دەبێتەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی پلەکانی گەرما بە ( 3 تا 5) پلە نزمدەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی یەکشەممە، ئاسمان نیمچە هەوری دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەباران لە کاتەگانی زوودا، پاشان دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر : 28
سلێمانی : 27
دهۆک : 27
هەڵەبجە : 29