بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاندووە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەگوێرەی دوێنێ دادەبەزێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ دووشەممە 23ـی کانوونی دووەمی 2023، ئاسمان ساماڵ دەبێت و ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت. بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1- 3) پلە.
سەبارەت بە کەشی پێشبینیکراوی سبەی سێشەممە 24ـی کانوونی دووەم، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی پەڵە هەور لە ناوچەی جیاجیا.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 10 پلەى سیلیزى
دهۆک : 14 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 10 پلەى سیلیزى