کەشناسی پێشبینییەکانی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە

کەشناسی پێشبینییەکانی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
کەشناسی پێشبینییەکانی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە
0

لایک

بەشی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو راگەیاند، بەپێی پێشبینییەکانیش لە هەندێک ناوچەی شاخاوی بەفر دەبارێت.

کەشناسی تایبەت بە ئەمڕۆ رایگەیاندووە، ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانی کەمی پچڕپچڕ و بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان بە تایبەتی ناوچە سنوورییەکانی باکوور، لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم بەتایبەت پارێزگای سلێمانی رێژەی دابارین زیاتر دەبێت بە تایبەتی لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ، پاشان کەش بەرەو سەقامگیر بوون دەچێتەوە بۆکاتەکانی ئێوارە، هەروەها ئەگەری دروستبوونی تەمومژ هەیە زیاتر لە ناوچە بەرزەکاندا.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە بە تایبەتی لەکاتەکانی بەیانی زوودا، پلەی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە و لە ناوچە شاخاوویەکانی سنوور نزمتر دەبنەو بە (1-2)پلە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 11 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 8 پلەى سیلیزى

دهۆک : 11 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 8 پلەى سیلیزى