بەرێوەبەرایەتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لەسبەی چوارشەممەوە پلەکانی گەرما لە هەرێم زیاتر نزمبوونەوەیەکی زیاتر بەخۆوە دەبینێت و شەپۆلی سەرما و سۆڵەش تاكو رۆژی پێنجشەممە بەردەوامیی دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەرێوەبەرایەتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردووە، به‌هۆى هاتنى ئه‌و بارسته هه‌وا سارده‌ى كه رووى كردووەته ناوچه‌كانى هه‌رێم و بارينى به‌فر له ناوچه شاخاويه‌كان كه بووه‌ته هۆى دابه‌زينى پله‌كانى گه‌رما، پێشبينى ده‌كرێ سبه‌ى به‌يانى پله‌كانى گه‌رما زياتر دابه‌زێت و پله‌كانى گه‌رما به نزمى بمێنێتەوە تا رۆژى پێنج شه‌ممه بەردەوامیی ببێت.
ئەوەش هاتووە، له‌ماوه‌ى 12 كاتژمێرى رابردوودا (1.3)ملم باران له سلێمانى دڵۆپ دڵۆپ له چه‌مچه‌ماڵ و (0.8)ملم له بازيان و (0.2)ملم له هه‌ڵه‌بجه و (0.2)ملم له هه‌ڵشۆ باریوه.