به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی دووشه‌ممه پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه و ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆز و خۆڵێكی سوكیش له‌ناوچه‌كانی باشووری هه‌رێم هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئاسمان له نێوان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت و له ناوچه شاخاویه‌كان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆزێکی سووک زیاتر له‌ناوچه‌كانی باشووری هه‌رێم، مه‌ودای بینینیش له‌و ناوچانه‌ی تۆز و خۆڵ هه‌یه بۆ 6-8 كیلۆمه‌تر كه‌مده‌بێته‌وه.
ئاماژه بەوەشکراوە، سبه‌ی دووشه‌ممه، ئاسمان به‌گشتی ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆزێکی سووک له‌كاته‌كانی دوانیوه‌ڕۆ ئه‌گه‌ری كه‌مێک زیادبوونی هه‌یه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی خێرایی با بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م، پله‌كانی گه‌رماش به‌ڕێژه‌ی 1-2 پله نزم ده‌بنه‌وه، خێرای با له‌كاته‌كانی دوانیوه‌ڕۆ ئه‌گه‌ری چالاكبونی هه‌یه بۆ سه‌روی 40 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌كانی رۆژئاوای هه‌رێم.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی:
هه‌ولێر : 41
سلێمانی : 40
دهۆک : 40
هه‌ڵه‌بجه : 42