وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم پێشبینییه‌كانی کەشوهه‌وای 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوكرده‌وه.
له‌میانی راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم، پێشبینی كه‌شوهه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكرده‌وه، تیایدا هاتووه، ئەمڕۆ هەینی 13ـی كانوونی دووه‌می 2023، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت، لە هەندێک کات خێرایی با کەمێک چاڵاک دەبێت و پله‌كانی گه‌رما به به‌راورد له‌گه‌ڵ دوێنێ نزم ده‌بنه‌وه.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، سبەی شەممە 14ـی كانوونی دووه‌می 2023، ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، له ناوچه‌كانی هه‌ڵه‌بجه، سلێمانی و گه‌رمیان نمه‌باران ده‌بارێت، ئه‌گه‌ری بارینی كڕێوه و به‌فر لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری رۆژهەڵات ده‌كرێت و پلەکانی گەرما بە ( 1 بۆ 2 ) پلە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ نزمتر دەبنه‌وه.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 12 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 9 پلەى سیلیزى
دهۆک : 12 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 9 پلەى سیلیزى