کەشناسی هەرێم پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ی راگەیاند و تیایدا هاتووە، پلەکانی گەرما روولە بەرزبوونەوە دەکەن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم پێشبینیه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی پارێزگاكانی هه‌رێمی راگه‌یاند و بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌م ماوه‌یه‌دا ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌راورد به‌ڕۆژانی پێشووتر به‌رزتر ده‌بنه‌وه.
بەرزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ سبه‌ی یه‌كشه‌ممه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
هەولێر: 41 پله
سلێمانی: 39 پله
دهۆک: 40 پله
هەڵەبجە: 40 پله