کەشناسی: پلەکانی گەرما بۆ سەروو 45 پلەی سەدی بەرزدەبێتەوە

کەشناسی: پلەکانی گەرما بۆ سەروو 45 پلەی سەدی بەرزدەبێتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
کەشناسی: پلەکانی گەرما بۆ سەروو 45 پلەی سەدی بەرزدەبێتەوە
0

لایک

بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسی، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێم بە بەرزی دەمێنێتەوە و لە هەندێک ناوچە دەگاتە سەروو 45 پلەی سەدی.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێم، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لە هەندێک کاتدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، خێرایی با مامناوەند دەبێت و لە هەندێک کاتدا چالاکتر دەبێ و دەبێتە هۆی دروستبوونی تۆزێکی سووک.

بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 43، سلێمانی 41، دهۆک 42، هەڵەبجە 42 پلەی سەدی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەکشەممە ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، لە هەندێک کاتیشدا با چالاک دەبێت.