بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی شارەكانی هەرێمی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە02-11-2022، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزم بوونەوەیەکی کەم تۆماردەکەن بەراورد بە رۆژانی رابردوو.
هاوکات، سبەی پێنج شەممە 03-11-2022، ئاسمان و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیکدەبێتەوە لە تۆماری رۆژی پێشوو.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 26 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 22 پلەی سیلیزی
دهۆک : 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 25 پلەی سیلیزی