به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ تۆزێكی سووک ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه، سبه‌ینێش پله‌كانی گه‌رما 1-2 پله‌ی سیلیزی نزم ده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی تۆزێكی سووک له ناوچه‌كانی باشووری هه‌رێم له كاته‌كانی شه‌ودا، خێرایی با له‌نێوان 10-20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و ئاڕاسته‌كه‌شی له‌گۆڕاندا ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سبه‌ی دووشه‌ممه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما به‌راورد به ئه‌مڕۆ 1-2 پله‌ی سیلیزی نزمده‌بنه‌وه، مه‌ودای بینینیش به‌دووری 9-10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی :
هه‌ولێر(ئەربیل): 41
سلێمانی: 38
دهۆک: 40
هه‌ڵه‌بجه: 43
سۆران: 37
راپه‌رین: 38
گه‌رمیان: 44