بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی وبوومەلەرزەزانی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا هۆشداری لەبارەی شەپۆڵی خۆڵبارین دا کە سبەی روو لە زۆربەی ناوچەکانی عێراق و هەرێم دەکات.
دەقی راگەیەندراوەکە:
لەئەنجامی کاریگەری دروست بوونى رکێڤیەک لەسەر بەشێک لە ناوچەکانى باشوورى رۆژئاواى عێراق بە تایبەتى ,پێشبینی دەکرێت شەپۆڵێکی تۆز وخۆل زۆربەی ناوچەکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بگرێتەوە.
کاریگەرى ئەم خۆڵ بارینە لە سبەى دووشەممە چڕ دەبێتەوە لەسەر ناوچەکەمان و ئاستى خۆڵ بارین لەناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکى تر جیاواز دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ خێراى با زیاد دەکات لە کاتى زیاد بوونى خێراى با پێشبینى دەکرێت ئاستى خۆڵ بارین گۆڕانکارى بەسەر بێت لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکى تر واتە هەندێ ناوچە تۆزوخۆڵى زیاتر دەبێت لە چاو ناوچەیەکى دیكە.
سنوورى پارێزگاى دهۆک ئاستى خۆڵ بارینى کەمتر دەبێت بە بەراوورد بە ناوچەکانى تر ، هەروەها رۆژى سێ شەممە کاریگەرى خۆڵ بارین بە ئاستى کەمتر لەسەر ناوچەکەمان بەردەوامى دەبێت رۆژى چوارشەممە کاریگەرى ئەم خۆڵ بارینە لەسەر ناوچەکەمان کۆتاى دێت .
كاريگه‌رى ئه‌و شه‌پۆله خۆڵ بارينه‌ى كه ئێستا ڕووی له ناوچه جياجياكانى عێراق كردوه كه بوه‌ته هۆى كه‌مبونه‌وه‌ى مه‌وداي بينين پێشبينى ده‌كرێ سبه‌ى له كاته‌كانى به‌يانى درێژبێته‌وه بۆ سه‌ر ته‌واوى ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستانيش كاريگه‌ريه‌كه‌يشى له ناوچه‌كانى هه‌رێم به ئاستى جياواز ده‌بێت (له ناوچه‌يه‌ك بۆ ناوچه‌يه‌كى تر ده‌گۆڕێت) پێشبينى ده‌كرێ مه‌وداي بينين كه‌مبێته‌وه بۆ كه‌متر له 2 كم هاوكات خێرايي با زياد ده‌كات بۆ سه‌روى 30كم/ك.
كاريگه‌رى ئه‌م شه‌پۆله خۆڵ بارينه له سه‌ر ناوچه‌كانى كه‌ركوك و گه‌رميان چڕتر ده‌بێت به به‌راورد له گه‌ڵ ناوچه‌كانى ديكه‌ى هه‌رێم وه پێشبينيش ده‌كرێ مه‌ودای بينين دابه‌زێت بۆ كه‌متر له 200 مه‌تر.
كاريگه‌رى خۆڵ بارينه‌كه له دوای نيوه‌ڕۆ وه كه‌مێك لاواز ده‌بێت به‌ڵام له كاته‌كانى دره‌نگانى شه‌ودا ديسان چڕ ده‌بێته‌وه تا پێش نيوه‌ڕۆى ڕۆژى سێ شه‌ممه پاشان دادەبەزێت.
ئاسمانى هه‌رێم په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت له ناوچه‌كانى دهۆك هه‌ندێ كات ده‌گۆڕێت بۆ نيمچه هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو له گه‌ڵ ئه‌گه‌رى كه‌مێك نمه باران.
راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوە وگەیاندن
زانیاری ئامادەکراو لە لایەن پسپۆرانی :
ب.گ. کەشناسی وبوومەلەرزەزانی
ب. پێشبینی
٢٢/٥/٢٠٢٢