کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە ئەگەری دروستبوونی تۆزێکی سووک هەیە لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند: سبەی کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت، ئەگەری دروستبوونی تۆزێکی سووک هەیە بەهۆی زیادبوونی خێرایی با.
ئاماژە بەوەشکراوە، خێراى با لەنێوان 10 – 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت، ئاراستەی با لە باکوورى خۆرئاوا دەبێت و مەوداى بینین 7 – 9 کیلۆمەتر دەبێت.
کەشناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەخاتەڕوو:-
هەولێر : 44
سلێمانی : 43
دهۆک : 43
هەڵەبجە : 44