کەشناسی هەرێم: ئەگەری خۆڵبارین هەیە

کەشناسی هەرێم: ئەگەری خۆڵبارین هەیە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە كە بەمشێوەیەی خوارەوەیە.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
کەشناسی هەرێم: ئەگەری خۆڵبارین هەیە
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە كە بەمشێوەیەی خوارەوەیە.

کەشناسی رایدەگەیەنیت، ئەمڕۆ 11-08-2022، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لەگەڵ بوونی تۆزێكی سووک لە ناوچەكانی باشووری هەرێم. هەروەها خێرایی با مام ناوەند دەبێت لەنێوان (10 – 20)كم لە کاتژمێرێکدا.

ئەوەش هاتووە، پلەكانی گەرما نزیک دەبێتەوە بە بەراورد لەگەڵ تۆماركراوەكانی دوێنێ.

تایبەت بە کەش و هەوای سبەی هەینی 12-08-2022، ئاسمان بە شێوەیەكی گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز وخۆڵێكی سووک بەتایبەتی لەناوچەكانی باشووری هەرێم لەكاتەكانی ئێوارە ئەگەری كەمێک بەهێزبوونی هەیە، لەگەڵ ئەوەی پلەكانی گەرما نزیک دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی رۆژی پێشوو و خێرای با مام ناوەند دەبێت لەنێوان (10-20 )كم لە کاتژمێرێکدا.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی لە پارێزگاکان بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر : 42
سلێمانی : 42
دهۆک : 40
هەڵەبجە : 43