بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم، کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی بلاوکردەوە کە بەمشێوەیە دەبێت:
ئەمڕۆ پێنج شەممە 20-10-2022، ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆزیكی سووک كە لە ناوچەكانی باشووری هەرێم كاریگەری كەمێک زیاتر دەبێ, وە هەروەها لەناوچە شاخاوییە سنووریەكانی باكووری هەرێم ئەگەری كەمێک تاوەباران و هەورە بروسكە هەیە لەكاتەكانی ئێوارە. پلەكانی گەرماش نزم دەبێتەوە بە (2-3) پلە لە تۆماركراوەكانی رۆژی پێشوو.
سبەی هەینی 21-10-2022، ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری تاوەباران و بروسكە كە سەرەتا لە ناوچەكانی رۆژئاوای هەرێم (پارێزگای دهۆک) دەست پێ دەكات پاشان زۆربەی ناوچەكانی تری هەرێم دەگرێتەوە بەشێوەی تاوەباران و هەورە بروسكەی پچرپچر. پلەكانی گەرماش نزم بوونەوەیەكی بەرچاوبەخۆوە دەبینی بەجۆرێك 4 بۆ 6 پلە نزم دەبێتەوە، لەناوچە جیاجیاكان بەبەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 27 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 26 پلەی سیلیزی
دهۆک : 25 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 28 پلەی سیلیزی