بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە، هەروەها سبەی ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک لە سنووری ئیدارەی گەرمیان هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێراى با (10- 20) کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، هەروەها بەرزترین پلەی گەرمی 45 پلەی سیلیزی دەبێت.
سەبارەت بە کەشی سبەی، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک بەتایبەتی لە سنووری ئیدارەی گەرمیان لەکاتەکانی ئێوارەدا، هەروەها پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و بەرزترین پلەی گەرمیش 47 پلەی سیلیزی دەبێت.