بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی هەینی ئاسمانی هەرێم لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە، هەروەها سبەی زیادبوونی خێرایی با دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی تۆزێکی سوک لەناوچەکانی گەرمیان و کەرکوک.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکرد، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵەهەور و خێرایی باش مام ناوەند دەبێت کە دەگاتە (10- 20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، هەروەها پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى رۆژى پێشوو.
جێی باسە، سبەی هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ئەنجامی زیادبوونی خێرایی با کە دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی تۆزێکی سوک کاریگەریەکەی لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم زیاتر دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرماش بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 45
سلێمانی : 44
دهۆک : 44
هەڵەبجە : 46