کەشناسی مەودای بینینی شارەکانی هەرێم رادەگەیێنێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کەشناسی مەودای بینینی شارەکانی هەرێم رادەگەیێنێت

کەشناسی مەودای بینینی شارەکانی هەرێم رادەگەیێنێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
کەشناسی مەودای بینینی شارەکانی هەرێم رادەگەیێنێت
0

لایک

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم مه‌ودای بینینی شاره‌كانی به‌هۆی ئه‌م تۆز و خۆڵه‌ بڵاوكرده‌وه‌ کە ئەمڕۆ سەرانسەری عێراقی گرتووەتەوە و تیایدا مه‌ودای بینینی شاری هه‌ولێر(ئەربیل)ـی به‌ 300 مه‌تر دیاری كردووە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ رایگه‌یاند، له‌ ئه‌نجامى كاريگه‌رى ئه‌و شه‌پۆله‌ خۆڵبارينه‌ى كه ‌له‌ دوێنێ شه‌وه‌وه‌ زۆربه‌ى ناوچه‌كانى عێراقی گرتووەته‌وه‌ كه‌ تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌ بووه‌ته‌ هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى مه‌ودای بينينى ئاسۆيى.

كه‌شناسی مه‌ودای بینینی شاره‌كانی له‌ كاتژمێر 3ى ئێواره‌ به‌م شێوه‌يه‌ى خواره‌وه‌ خسته‌ڕوو‌:

هه‌ولێر 300 مه‌تر

شه‌مامك 200 مه‌تر

پيرمام 5 كلم

سلێمانى 6كلم

چه‌مچه‌ماڵ 8كلم

دهۆك 900 مه‌تر

زاخۆ 2 كلم

كه‌ركووك 800 مه‌تر

خوورماتوو 300 مه‌تر