بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە کە تیایدا هاتووە:
ئاسمانی شارەکان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پێشبینیش دەکرێت پلەکانی گەرما چەند پلەیەک نزم ببێتەوە.
پلەکانی گەرما لە شارەکان بەمشێوەیە دەبێت بە رێژەی سەدی (سیلیزی):
هەولێر : 38
سلێمانی : 37
دهۆك : 36
هەڵەبجە : 39
زاخۆ : 37
سۆران : 34
گەرمیان : 42