بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی لە هەندێک ناوچەی هەرێم نمە باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێر ئاشکراکرد و بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان هەوردەبێت، لە هەندێک کاتدا نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک نمە بارانێکى کەم دەبێت، لە کاتى نمە باران ئەگەرى هەورە تریشقە دەبێت، هەروەها سەنتەرى پارێزگاکان بە گشتى نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەرى دڵۆپە باران.
لەبارەی کەشوهەوای سبەی دووشەممە 10-10-2022، کەشناسی رایگەیاندووە، سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما لە ئەنجامى هاتنى بارستە هەوایەکى فێنک لە دەریاى ناوەڕاست، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى رۆژى پێشوو بە (2-3) پلە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر: 33 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 31 پلەى سیلیزى
دهۆک : 31 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 32 پلەى سیلیزى