کەشناسی عێراق: لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە
  • TEBA KURDİ
  • هەمەڕەنگ
  • کەشناسی عێراق: لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە

کەشناسی عێراق: لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
کەشناسی عێراق: لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە
0

لایک

دەستەی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی عێراق رایدەگەیێنێت، لە 19ـی ئەم مانگەوە کە دەکاتە سێشەممەی داهاتوو، خۆڵبارین لە عێراق دەستپێدەکاتەوە و تاکو رۆژی دواتر بەردەوام دەبێت.

ئەوەش هاتووە، بەهۆی وشەکەساڵی، گۆڕانی کەشوهەوا، کەمی رێژەی بارانبارین و تێکچوونی خاکی عێراق، پێشبینیدەکرێت هاوینی ئەمساڵ لەچاو ساڵانی رابردوو گەرمتر بێت. هەروەها گەرمای بە تینتر و خۆڵبارینی زیاتر روو لە عێراق بکەن.

جێی باسە، بەراورد بە ساڵانی رابردوو خۆڵبارین لە چەندین ناوچەی عێراق زیاتر دەبێت، بەڵام کاریگەریی خۆڵبارین لەسەر ناوچەکانی هەرێم کەمتر دەبێت.