عامر جابری، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شناسی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پارێزگای زیقاڕ وه‌ك گه‌رمترین ناوچه له عێراق دیاریكرا كه پله‌ی گه‌رمییه‌كه‌ی گه‌یشته 45 پله‌ی سیلیزی.
راشیگەیاند، “پله‌كانی گه‌رما له پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق له نێوان 42 تاوه‌كو 45 پله‌ی سیلیزی بوون”.
عامر جابری، ده‌ڵێت، ئێستا عێراق كهووتوهته ناو كه‌شوهه‌وای هاوینه‌وه، پله‌كانی گه‌رما بۆ رۆژانی داهاتوو به به‌رزی ده‌مێننه‌وه و جیا له‌وه‌ش له‌هه‌ندێک ناوچه‌ی عێراق كه‌مێک خۆڵبارینیشی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت.
كه‌شناسی عێراق پێشبینی ده‌كات لەم هەفتەیەدا شەپۆلێکى نزمەپاڵەپەستۆى وەرزى روو لە عێراق بکات و لەسەر شارەکانى ناوەڕاست و باشوور پلەى گەرما بگاته 48 پلەى سیلیزی، لە پاریزگاکانی باکووری عێراق دەگاتە 40 تا 44 پلەی سیلیزی.