کەشناسی عێراق: شەپۆلێکی بەتینی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کەشناسی عێراق: شەپۆلێکی بەتینی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە

کەشناسی عێراق: شەپۆلێکی بەتینی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە

خۆڵبارینەکە هەرێمیش دەگرێتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
کەشناسی عێراق: شەپۆلێکی بەتینی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە
0

لایک

ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی عێراق رایگه‌یاند، پێشبینیده‌كرێت شه‌پۆلێكی خۆڵبارین ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق بگرێته‌وه‌ و كاریگه‌ریش له‌سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێم دروستده‌كات و تاكو رۆژی سێشه‌ممه‌ به‌رده‌وامی ده‌بێت.

ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینیه‌وه‌ شه‌پۆلێكی خۆڵبارین ناوچه‌ جیاجیاكانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق و هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌، مه‌ودای بینین له‌چه‌ند ناوچه‌كی باشوور له‌نێوان 3-5 كیلۆمه‌تر ده‌بێت، ئه‌و شه‌پۆله‌ش كاریگه‌ریه‌كه‌ی له‌سه‌ر هه‌رێم كه‌متر ده‌بێت و به‌جۆرێک ماوه‌ی بینین له‌نێوان 6-8 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.

ئەوەش هاتووە، له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌وه‌ كاریگه‌ری شه‌پۆلی خۆڵبارینه‌كه‌ زیاتر ده‌بێت و له‌ ناوچه‌كانی باشووری عێراق مه‌ودای بینین ده‌گاته‌ كه‌متر له‌ هەزار مه‌تر، به‌پێی پێشبینیه‌كانیش شه‌پۆله‌كه‌ تاكو ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ به‌رده‌وامی ده‌بێت.