ئەمڕۆ چوارشەممە 13-07-2022، دەستەی کەشناسی پێشبینی بە دهسپێكردنی خۆڵبارین و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما كردووە.
دەسەڵاتی کەشناسی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “كەش و هەوای هەرێمی ناوەڕاست بۆ سبەینێ پێنجشەممە، تۆزاوی دەبێت و پلەكانی گەرما كەمێک بەرزدەبنەوە لە چاو رۆژی پێشوو، هاوكات، با لە باكووری رۆژئاوا سووک بۆ مامناوەند دەبێت، خێراییەكەی (10-20)كم دەبێت”.
هەروەها لە ناوچەكانی باكوور و باشوور، كەش و هەوا روون دەبێت لەگەڵ تۆزێكی سووک، پلەكانی گەرما نزیک دەبن لە رۆژی پێشوو.