بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی رایگەیاند، شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقی گرتووەتەوە، پێشبینی دەکەین ئەو شەپۆلە بەرەو هەرێمیش هەنگاوبنێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە راشیگەیاندووە، لەئەنجامی ئەو نزمە پەستانەی کە باشووری خۆرئاوای عێراقی گرتووەتەوە کە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی شەپۆڵێکی تۆز وخۆڵ کە ناوچەکانی ناوەراستی عێراقیشی گرتووەتەوە، چاوەڕوان دەکرێت لە هەرێم کاریگەرییەکانی بەدیار بکەون.
ئەوەش هاتووە، پێش بینینی دەکرێت کاریگەری لەسەر هەڕێم لەکاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ زیاد ببێت بەتایبەتی شاری هەولێر(ئەربیل) و دەوروبەری و ناوچەکانی گەرمیان و باشووری سلێمانی کە مەودای بینینی ئاسۆیی کەم دەبێتەوە بۆ کەمتر لە 2 کم کاریگەری ئەم شەپۆلە تاکو کاتەکانی بەیانی رۆژی پێنج شەممە بەردەوامی دەبێت.