به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و سبەى دووشەممە ئاسمان پەلە هەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ لە هەندێ ناوچە ئاستى خۆڵ بارین زیاتر دەبێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى سوک و خێرایى با/ لە نێوان ( 10 — 15 ) کیلۆمه‌تر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، سبەى دووشەممە ئاسمان پەلە هەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ لە هەندێ ناوچە ئاستى خۆڵ بارین زیاتر دەبێت لەگەڵ زیادبوونى خێراى با و نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى 2-4 پلەى سیلیزى دەبێت.