بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی و بوومهلهرزهزانی ههرێم رایگهیاند، ناوچەکە بەگشتی و هەرێم بەتایبەتی شەپۆلێکی سەرما رووی تێدەکات، کە بۆ ماوەی هەفتەیەک لەبەیانی رۆژی سێشەممە دەستپێدەکات تاکو چوارشەممەی داهاتوو، کاریگەری بەردەوام دەبێت، پلەکانی گەرما بەشێوەیەک نزم دەبێتەوە لەزۆربەی ناوچەکان لەکاتەکانی شەودا بۆ ژێر سفری سیلیزی نزم دەبێتەوە بە سەنتەری شارەکانیشدا.
بهڕێوهبهرایهتییەکە راشیگهیاند، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمانى هەرێم بەگشتى هەور دەبێت، نمەباران لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەبارێت لە هەندێک کاتى جیا بەفر لەناوچە شاخاویە بەرزەکان لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە، لەهەندێك ناوچە شێوازى دابارین بە تایبەت لە باشوور و رۆژئاوای هەرێم بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆڕێت، نمەباران بەردەوامی دهبێت تاکو کاتەکانی بەیانی رۆژی سێشەممە.
ئەوەش هاتووە، سبەی سێشەممە ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت لەگەڵ نمەباران لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم بەتایبەتی لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ، هەروها بەفربارین لە ناوچە شاخاویەکاندا، لەکاتەکانی درەنگدا رێژەی دابارین کەمدەبێتەوە و لەناوچە شاخاویەکان بەشێوەی نمەباران و بەفر بەردەوامی دەبێت، لەکاتەکانی بەیانی زوو ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز هەیە لەناوچە کانی باشوور و ناوەڕاستى هەڕێم.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 9 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 5 پلەى سیلیزى
دهۆک : 5 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 8 پلەى سیلیزى