بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایدەگەیەنێت، سبەی لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە، بەڵام ئاسمانی پارێزگای دهۆک ساماڵ دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ لە هەریەک لە پارێزگاکانی هەولێر(ئەربیل)، سلێمانی و هەڵەبجە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێکى سووک لەکاتەکانی نیوەڕۆدا پاشان کاریگەریەکەی نامێنێت، سبەی شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى سوک.
هاوکات، ئەمڕۆ لە پارێزگای دهۆک ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و تۆز و خۆڵ بەدیناکرێت و بۆ سبەیش ئاسمان ساماڵ دەبێت.