بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە.
ئەمڕۆ 11-09-2022، ئاسمان ساماڵ و خێرایی با مامناوەند دەبێت، پلەكانی گەرماش (1) پلە بەرزدەبێتەوە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی رۆژی پێشوو.
سبەی 12-09-2022، ئاسمان ساماڵ دەبێت, لەگەڵ بوونی تۆزێكی سووک لە كاتەكانی پاش نیوەڕۆ. پلەکانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی رۆژی پێشوو.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 39
سلێمانی : 37
دهۆك : 39
هەڵەبجە : 39
زاخۆ : 39
سۆران : 38
گەرمیان : 43