به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ره‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌مووی شاره‌كانی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوە كه هه‌ردوو رۆژه‌كه ئاسمان هه‌وری ده‌بێت.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، “ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێ لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆڕێ بۆ هەوری تەواو، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشه‌ممە”.
له‌باره‌ی ره‌وشی كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌مووی شاره‌كان، كه‌شناسی هه‌روه‌ها رایگەیاند، “ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە هەندێک ناوچە نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە بە نزیکەی 1-2 پلە به بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ هه‌ینی”.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراوی شاره‌كانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:-
هەولێر : 21 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 19 پلەى سیلیزى
دهۆک : 19 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 20 پلەى سیلیزى