کەشناسی روونکردنەوە لەبارەی کۆتاییهاتنی خۆڵبارین دەدات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کەشناسی روونکردنەوە لەبارەی کۆتاییهاتنی خۆڵبارین دەدات

کەشناسی روونکردنەوە لەبارەی کۆتاییهاتنی خۆڵبارین دەدات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
کەشناسی روونکردنەوە لەبارەی کۆتاییهاتنی خۆڵبارین دەدات
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی لە دوێنێوە ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە، لەئێستادا بەرەبەرە کاریگەرییەکەی کەم دەبێتەوە و لەم کاتەشدا مەودای بینین بۆ نزیکەی 800 مەتر دابەزیوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردووە، “ئه‌و شه‌پۆله‌ خۆڵبارينه‌ى كه‌ له‌ ئێواره‌ى چوارشه‌ممه‌وه‌ زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێمى گرتووەته‌وە، تائێستاش كاريگه‌ريه‌كه‌ى به‌رده‌وامه‌ به‌ڵام به‌ ئاستێكى كه‌متر له‌ جاران”.

مه‌وداى بينينى ئاسۆيى هه‌ندێک له‌ ناوچه‌كانى هه‌رێم:

هه‌ولێر 2كم
شه‌مامك 3 كم
پيرمام 5 كم
سلێمانى 4 كم
چه‌مچه‌ماڵ 3 كم
دهۆك 3 كم
زاخۆ 2 كم
كه‌ركوك 2 كم
دوز خورماتوو 800 مه‌تر
خانه‌قين 10 كم