کەشناسی: خۆڵبارین بەردەوام دەبێت و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کەشناسی: خۆڵبارین بەردەوام دەبێت و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

کەشناسی: خۆڵبارین بەردەوام دەبێت و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێمی راگەیاند و جەختیکردەوە، بۆ سبەی لە بەشێک لە شارەکانی هەرێم ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
کەشناسی: خۆڵبارین بەردەوام دەبێت و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێمی راگەیاند و جەختیکردەوە، بۆ سبەی لە بەشێک لە شارەکانی هەرێم ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای هەولێر، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت، بۆ سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت هەندێک جار بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەگەڵ بروسکە و تاوە باران لەناوچە شاخاویەکاندا و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز وخۆڵ هەیە لەناوچە کانی باشوری پارێزگادا.

ئاشکراشیکردووە، لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزوخۆڵێکی چر کە پێشبینی دەکرێت بۆ کاتەکانی ئێوارە کاریگەریەکەی کەمببێتەوە، بۆ سبەینێش ئاسمان نیمچە هەور دەبێت کەهەندێک جار بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەگەڵ ئەگەری بروسکە و تاوە باران لەناوچە جیا جیاکاندا بەرێژەی زیاتر ناوچەشاخاویەکاندا و ئەگەری بەرزبونەوەی تۆز وخۆڵ هەیە لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆدا تاکو کاتەکانی ئێوارە.

هاوکات لە سنوری پارێزگای دهۆک، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، سبەینێش ئاسمان نیمچە هەوردەبێت هەندێ جار دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەل بروسکە و تاوە باران لە زۆربەی ناوچەکانی پارێزگادا.