به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە کات و شوێنی جیاوازدا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک و خێرایی با لە هەندێک کاتدا لەگەڵ بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان، خێرایى با لە نێوان (10 – 20) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت، نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو/ 23 پلەى سیلیزى و بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 31 پلەى سیلیزى ده‌بێت.
هاوکات، سبەى پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و خێرایى با لە نێوان (10- 15) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت.