کەشناسی: بەفر بارین دەستپێدەکات و پلەکانی گەرماش دادەبەزێت

کەشناسی: بەفر بارین دەستپێدەکات و پلەکانی گەرماش دادەبەزێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
کەشناسی: بەفر بارین دەستپێدەکات و پلەکانی گەرماش دادەبەزێت
0

لایک

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە و پلەی گەرماش دادەبەزێت.

بەشی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە هەندێک شوێن، لە کاتەکانی شەودا رێژەی دابارین زیاتر دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفری لەگەڵدایە و ئەگەرى هەیە بەفر بارین سەنتەری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بگرێتەوە.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی دەکات، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە هەندێ شوێن، لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر و باران دەبێت و لەکاتەکانی شەودا ئەگەر هەیە بەفربارین سەنتەری شاری سلێمانی بگرێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 13
سلێمانی : 11
دهۆک : 12
هەڵەبجە : 11