کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق پێشبینی کەشووهەوای چوار رۆژی داهاتووی هەرێم و پارێزگاکانی عێراقی بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، رۆژی سێشەممەی داهاتوو تاوە باران و بارانی بەلێزمە لە کاتە جیاوازەکانی رۆژدا لە پارێزگاکانی هەرێم دەبارێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە رۆژی چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن.
کەشناسی عێراق دەشڵێت، رۆژی پێنجشەممە باران بارانی بەلێزمە دەبارێت و لە کاتە جیاوازەکانی رۆژدا بارانەکە بە خوڕتر دەبێت و هەورە تریشقەی زۆریش دەبێت.
باسی لەوەشکردووە، رۆژی هەیینی ئاسمان ساماڵ دەبێت و دوانیوەڕۆ دەبێتە هەوری تەواو و بارانی بەلێزمە دەبارێت و پلەکانی گەرماش گۆڕانکارییان بەسەردادێت.