کەشناسی: بارانی بەلێزمە دەبارێت

کەشناسی: بارانی بەلێزمە دەبارێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
کەشناسی: بارانی بەلێزمە دەبارێت
0

لایک

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم دەکەوێتە ژێر کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور، بارانبارین هەموو ناوچەکانی کوردستان دەگرێتەوە لە هەندێک کاتدا بارانی بەلێزمە دەبێت، لە بەشێکی لووتکە بەرزەکان بەفر دەبارێت.

بەگوێرەی راپۆرتی بەشی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە شەودا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، لەگەڵ دەستپێکردنى باران لە کاتەکانى شەو درەنگدا لە زۆربەى ناوچەکەمان، سەرەتا بە نمە باران دەستپێدەکات پاشان بارانبارین کاریگەرى زیاد دەکات.

کەشناسی رایگەیاندووە، سبەی رۆژی هەینی بارانبارین لە تەواوى ناوچەکان دەبارێت لە ئەنجامى یەکگرتنى هەردوو نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاست و دەریاى سوور شەپۆلێکى بارانبارین سەرتاپاى ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە، سەنتەرى پارێزگاکان بارانبارینى بە لێزمە و هەورە تریشقە دەبێت، هەندێجار لەکاتى بارانبارین بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو دەبێت.

کەشناسی ئاماژەی بەوەشداوە، بارانبارین بەردەوامى دەبێت تا کاتەکانى شەو درەنگ زۆرترین رێژەى بارانبارینى پێشبینکراو لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و سلێمانى دەبێت، بەفریش لەسەر لووتکەى شاخە بەرزەکان دەبارێت.

سەبارەت بە پلەی گەرما کەشناسی دەڵێتö “پلەى گەرما بە نزیکەى 5-7 پلە روو لە نزمبوونەوە دەکات”.