بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ لە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێم بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقە بەردەوام دەبێت و هەندێکجار لە کاتى بارانباریندا “بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو” روودەدات، لەسەر شاخەکانیش بەفر دەبارێت.
هاوکات راشیگه‌یاندووە، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ شه‌پۆلێكی چڕی بارانبارین سه‌نته‌ری شاره‌كان ده‌گرێته‌وه و له‌سه‌ر لوتكه‌ی شاخه به‌رزه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت، پله‌كانی گه‌رماش 2-3 پله رو له‌نزمبوونه‌وه ده‌كه‌ن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە، “ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمان هه‌وری باراناوی ده‌بێت به درێژایی كاته‌كان له ئه‌نجامی یه‌كگرتنی هه‌ردوو نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ده‌ریای سور شه‌پۆڵێكی بارانبارینی چڕ سه‌رتاپای ناوچه جیاجیاكان ده‌گرێته‌وه”.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، “سه‌نته‌ری پارێزگاكان و زۆربه‌ی ناوچه‌كانی دیكه باران بارینی به لێزمه و هه‌وره تریشقهیان ده‌بێت هه‌ندێک جار له كاتی بارانباریندا به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی ئاو درووستده‌بێت، له سه‌ر لوتكه‌ی شاخه به‌رزه‌كان به‌فر ده‌بارێت و پله‌كانی گه‌رما رو له نزمبونه‌وه ده‌كه‌ن”.
ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕوو، “سبه‌ی شه‌ممه ئاسمان به گشتی هه‌وری ته‌واو ده‌بێت هه‌وره تریشقه و باران بارینی مامناوه‌ند و لێزمه بارانی پچڕ پچڕ ده‌بارێت له ناوچه جیاجیاكان، له سنوری پارێزگای دهۆك و باكووری خۆرهه‌ڵاتی هه‌ولێر و ناوچه شاخاوییه‌كان زۆرترین ڕێژه‌ی باران بارین ده‌بێت، له‌سه‌ر لوتكه‌ی شاخه به‌رزه‌كان به‌فر بارین ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما به نزمی ده‌مێننه‌وه، پێشبینیده‌كرێت له كاتی به‌یانی زودا پله‌كانی گه‌رما زیاتر دابه‌زین به‌خۆیه‌وه ببینن به نزیكه‌ی ( 2 تــا 3 ) پله به‌راورد به رۆژانی پێشتر”.
هه‌ولێر : 17 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : 18 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 12 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 17 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 12 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 13 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : 20 پله‌ی سیلیزی