کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکات

کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکات

کەشناسیی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان سبەینێ ئەگەری نمەباران هەیە.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکات
0

لایک

کەشناسیی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان سبەینێ ئەگەری نمەباران هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و کەرکوک ئاسمان ساماڵ دەبێت و دوای نیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و هەوری تەواو.

بەپێی پیشبینییەکان سبەینێ لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەباران، بەڵام لە پارێزگای دهۆک ئەگەری تۆز و خۆڵێکی سووک هەیە.

پلەکانی گەرماش دوو بۆ سێ پلە دادەبەزن.