کەشناسی: بارانبارین تاکو رۆژی هەینی بەردەوامی دەبێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، پێشبینیده‌كرێت ئه‌و شه‌پۆلی بارانبارینه‌ی ناوچه جیاجیاكانی گرتووه‌ته‌وه تاكو رۆژی هه‌ینی به‌رده‌وامی هه‌بێت، هۆشداریش ده‌درێت به هاووڵاتیان ئاگاداری خۆیان بن له‌كاتی هاتووچۆدا له‌و شوێنانه‌ی ئاستی ئاویان تیادا به‌رزده‌بێته‌وه.
دیلان رەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە راگەیەندراوێکدا پێشبینییەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەرزەزانی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە، “دوا بەدوای گۆڕانی کەشوهەوا لە چەند کاتژمێری رابردوودا کە بووەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و بەدوای خۆیدا شەپۆلێکی باران بارینی بەلێزمە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، بەپێی پێشبینییەکان پێدەچێت ئەو شەپۆلە بارانبارینە ئەمشەو بەردەوامی هەبێت تا درەنگانی شەو بەشێوەی پچڕ پچڕ و هەندێکجاریش لێزمە بارانی بەخوڕ کە رەنگە تا راددەیەک ئاستی ئاو لە هەندێک گەڕەک و شەقامەکان بەرزبێتەوە، بەڵام بەشێوەیەک مەترسییەکی لافاوی گەورە و زریانی گەورە چاوەڕوان ناکرێت”.
وتیشی، “ئه‌و كاریگه‌ریه‌ی بارانبارین كه ره‌نگه تا رۆژی هه‌ینی به‌رده‌وامی هه‌بێت پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام هۆشداری ده‌درێت زیاتر هه‌ندێک ناوچه‌ی سنووری پارێزگای سلێمانی بگرێته‌وه و له‌گه‌ڵ بوونی هه‌ندێككات له هه‌وره تریشقه”.
ئەوەش هاتووە، “به‌گشتی به‌هۆی قۆناغی راگواستنی وه‌رزه‌كانه‌وه هه‌ندێكجار گۆڕانكاری به‌شێوه‌یه‌كی كه‌م تا زۆر له گۆڕانی كه‌ش وهه‌وادا رووبدات، بۆیه هۆشداری ده‌درێت بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری خۆیان بن له‌كاتی هاتووچۆدا له‌و شوێنانه‌ی ئاستی ئاویان تیایدا به‌رز ده‌بێته‌وه یاخود خۆدورگرتن له‌و شوێنانه‌ی هه‌وره‌تریشقه به‌رێژه‌یه‌ک زۆرتر ده‌رده‌كه‌وێت له‌به‌ر سه‌لامه‌تی گشتی”.