وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم رایگەیاند، رۆژی شەممە لە زۆربەی ناوچەکان بارانبارین بەردەوامدەبێت؛ زۆرترین بارانیش لە سنووری ئیدارەی راپەڕین و سۆران دەبارێت، بەفربارینیش لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی، ئەمڕۆ هەینی 06-01-2023، ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری نمەباران بەشێوەی پچڕ پچڕ لە هەندێک کات و ناوچەی جیاواز هەیە، بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر(ئەربیل) و سلێمانی و هەڵەبجە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی شەممە، لە ئەنجامی هاتنی بارستە هەوایەکی سارد بۆ سەر ناوچەکە، بەشێوەیەکی گشتی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و پلەکانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەکەن؛ بارانبارین لە زۆربەی ناوچە جیاجیاکان بەردەوام دەبێت.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: