کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی باران دەبارێت

کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی باران دەبارێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی باران دەبارێت
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە کات و شوێنی جیادا، لە ناوچە شاخاوییەکان رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت و هەندێک جار بارانی بە لێزمە دەبارێت. خێرایی با لەنێوان 10 – 20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

تایبەت بە كەشوھەوای سبەی كەشناسی رایدەگەیێنێت، رۆژی هەینی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە هەندێک ناوچە بەتایبەتی لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکان بارانبارین زیاتر دەبێت.