به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ دروستبوونی تەمێکی سووک، لەدوای نیوەڕۆ ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم هەیە بە تایبەتی لە هەندێك ناوچە شاخاویەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر(ئەربیل) و سلێمانی، لە درەنگانی شەودا ئەگەری دووبارە دروسبوونی تەمێکى سووک هەیە.
به‌پێی كه‌شناسی، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، پلەکانی گەرما/ نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشووتر، خێرایی با له‌نێوان 5 – 15 کیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا ده‌بێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 18
سلێمانی : 18
دهۆک : 18
هەڵەبجە : 18