کەشتییە جەنگییەکانی تایبەت بە فیدراسیۆنی رووسیا کە شەڕیان دژی ئۆکرانیا بەرپاکرد، بۆردومانی کەناراوەکانی ئۆدیسیایان کرد.
ئەنتۆن گێراشینکۆ، راوێژکاری وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، کاتژمێر 03:00 بە کاتی ناوخۆ، کەشتییە جەنگییەکانی رووسیا بۆردومانی کەناراوەکانی ئۆدیسیایان کردووە.
راوێژکاری وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا وتیشی، “کەشتییە جەنگییەکانی تایبەت بە هێزەکانی رووسیای داگیرکەر، بە مووشەک و گوللـە تۆپ، بۆردومانی گوندی توزڵە لە کەناراوەکانی ئۆدیسیایان کرد”.